پارتی پۆستێک لە پارێزگای هەڵەبجە وەردەگرێت

پارتی پۆستێک لە پارێزگای هەڵەبجە وەردەگرێت
بەرپرسی لقی هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، ڕێککەوتنیان لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان لە پارێزگاکە کردووە و حزبەکەی پۆستێکی دیکە وەردەگرێت.

بەسام عەلی، بەرپرسی لقی ١٢ی پارتی لە ھەڵەبجە رايگەیاند، داواکارییەکی زۆر هەیە لە بارەی ئەوەی خورماڵ بکرێتە قەزا، بەڵام بۆ ئەوەی بڕیاری بە قەزاکردنی خورماڵ بدرێت، پێوستە ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە پێکبھێنرێت.

ڕوونیشی کردەوە، بڕیار دراوە خورماڵ ببێتە قەزا و بەپێی رێککەوتنی لایەنەکانیش، بۆ دابەشکردنی پۆستەکان، قایمقامی خورماڵ دەدرێتە پارتی دیموکراتی کوردستان.

بەسام عەلی ئاماژەی بەوە کرد، پارێزگای هەڵەبجە یەک قەزای ھەیە کە ئەویش قەزای ناوەندیی پارێزگاکەیە، ”بۆیە دەبێت خورماڵیش بکرێتە قەزا“.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە پاش ئەوەی خورماڵ دەکرێت بە قەزا، پۆستی بەڕێوەبەری شارەدێی بەمۆ رادەستی حزبی سۆسیالیست دەکەنەوە.











باسنيوز
Top