ڕێكخراوی ((هاوكاری مرۆی لە كوردستان)) جلوبەرگ و پێداویستی قوتابخانە بۆ قوتابیانی هەژار و كەمدەرامەت دابین دەكات
لە21ی ئەم مانگەوە ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەكات و هەر بەبۆنەی نزیكبوونەوەی ساڵی نوێی خوێندن و بە لەبەرچاوگرتنی چینی قوتابی هەژارەكان.
رێكخراوی هاوكاری مرۆیی لە كوردستان بەسەر پەرشتی (حەسەن چاوشین) جلوبەرگ و پێداویستی خوێندن بۆ قوتابیانی هەژار و كەمدەرامەت دابەش دەكات.
لەلایەكی ترەوە ئەم رێكخراوە كاروچالاكییەكانی بەردەوامە و لە پێناو خەڵكی هەژار بەتایبەتی. ماڵ و منداڵانی شەهید و پێشمەرگە و منداڵانی بێ باوك و دایك.
شایانی گوتنە رێكخراوی هاوكاری مرۆیی لە دەستپێكی كاروچالاكییەكانی بۆ دیاریكردنی یەكەم قوتابخانە لە ناحیەی بەردەڕەشە دەستی پێكرد.
جگە لە نزیك بوونەوەی ساڵی خوێندن، كاروچالاكییەكانی ئەم رێكخراوە جێگای دەستخۆشی خەڵكە، و شتوومەكی ئەم رێكخراوە جیاوازیەكی زۆری هەیە لەگەڵ رێكخراوەكانی تر لە شاری هەولێر و هەروەها كاروچالاكییەكانی جگە لە سنوری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی نزیكبوونەوەی ساڵی نوێی خوێندن.
شایانی باسە ئەم رێكخراوە رۆلێكی گرنگی بینیووە لەم ماوە كورتەدا بۆ خزمەتكردنی چیین و توێژە كەم دەرامەتەكان بەتایبەتی ماڵە شەهید و بریندارەكانی شەری داعش.
