حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی کورد لە بەغدا لە کۆبونەوەدان

حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی کورد لە بەغدا لە کۆبونەوەدان
حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی کورد لە بەغدا لە شاری هەولێر لە کۆبونەوەدان و لەبارەی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا گفتوگۆ دەکەن.

بابەتی سەرەكی كۆبونەوەكە تایبەتە بە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2020 و گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەو بارەیەوە، چونكە بڕیارە رۆژی 15ی تشرینی یەكەم ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گفتوگۆكانی لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2020ی عێراق دەستپێبكات".

هەرئەمڕۆ نوێنەرانی کورد لە پەرلەمان عێراق و ئەندامانی کوردی لیژنەی دارایی لەگەڵ رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و جێگرەكەی كۆدەبنەوە.

هەردو كۆبونەوەكە لەسەر داوای سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەمساڵدا گفتوگۆکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی وەک، بودجە، پێشمەرگە و ناوچە کێشەلەسەرەکان خستوەتەگەڕ و تا ئێستاش چەند کۆبونەوەیەکیان لەوبارەیەوە ئەنجامداوە.
25ی مانگی تەموزی ئەمساڵد، شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و شاندی باڵای حکومەتی عێراق بەسەرۆکایەتی فواد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە کۆبونەوە، ئەوەش دوای ئەوەی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبونەوە.




خەندان
Top