لە ڕانیە منداڵێک بەڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست دا
پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، "کاتژمێر 8:30 خولەکی ئەمشەو ئۆتۆمبێلێکی جۆری ( پەترۆڵ - نیسان) لە ترافیکی ڕاپەڕین لە ڕانیە منداڵێکی تەمەن 2 ساڵانەی لە ڕەگەزی نێر شێلاو لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا".
ڕوونیشکراوەتەوە، کە دوای گەیاندنی تەرمی منداڵەکە بۆ نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە و توێکاری بۆ لاشەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 24 لە یاسایی هاتوچۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستگیرکراوە.
هەروەها پۆلیسی راپەرێن ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوەو لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
