لە رانیە کەسێک لە ئاودا خنکا

لە رانیە کەسێک لە ئاودا خنکا
لە نزیک ئاوی قەمتەران لە سنووری قەزای رانیە، هاونیشتمانییەک دوای ئەوەی بەمەبەستی مەلەکردن سەردانی ئەو ناوچەیە دەکات لە ئاودا دەخنکێت.

حوسێن عەبدوڵڵا، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی راپەڕین راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 6-9-2019 گەنجێکی دانیشووتی گەڕەکی راپەڕین بەناوی (ئەحمەد عەبدوڵڵا) لە ئاودا خنکا.

گەنجەکە تەمەنی 18 ساڵە و لە نزیک ئاوی قەمتەران خنکاوە. گوتەبێژی بەرگریی شارستانی دەڵێت: "تیمەکانمان تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە و بۆ پزیشکی داد نێردراوە".

بەپێی ئامارێکی بەرگریی شارستانی راپەڕین، ئەمە پێنجەم حاڵەتی خنکانە ئەمساڵ لە سنووری رانیە تۆماردەکرێت.
Top