هەفتەی داهاتوو هەولێر و بەغدا دەست بە گفتوگۆ دەکەن
گوتیشی: هەولێر و بەغدا بودجەیان لە پێشە و دەبێت بگەنە رێککەوتنێك، کە لە بەرژەوەندی عێراق و ھەرێمی کوردستاندا بێ.
باسی لەوەشکرد کە لە کۆبوونەوەکاندا گفتوگۆ لەسەر بودجە و ناوچە كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و چه‌ند پرسێكی دیکەش دەکەن.
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه به‌نگین رێكانی، وه‌زیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق دووپاتیكرده‌وه، هۆكارێكی دیكه‌ی سستی له چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ئه‌وه‌یه، كه كێشه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی عێراق له به‌غدا كۆبوونه‌ته‌وه.
لە ١٦ی تەموزی ئەمساڵ شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەردانی بەغدای کرد و لە گەڵ هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبووەوە، کە ئەمەش هەنگاوێکی دیکە بوو بۆ سەلماندنی نیازپاکی هەرێمی کوردستان.
