عەلی عەونی: پارتی داوای پێکهێنانی ئەنجوومەنی پارتە سیاسییەکانی نەکردووە
عەلی عەونی دەڵێ: "لە هەندێ سایت و پەیجی سۆشیالمیدیادا هەواڵێک بڵاو کراوەتەوە کە گوایە پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەوڵی ئەوەدایە ئەنجومەنێکی سیاسی بۆ حزبە سیاسییەکان دامەزرێنێت، بەڵام ژمارەیەک وڵات ڕێگرییان لەو هەوڵە کردووە، سەرتاپای ئەو هەواڵە هیچ ڕاستییەکی تێدا نییە و چەواشەکارییەکی بێبنەمایە. سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان نە داوای پێکهێنانی ئەنجومەنێکی لەو شێوەیان کردووە و نە بەپێویستیشی دەزانن."
دەشڵێ: "هەر بابەتێکی پەیوەندیی بە ناوخۆی کوردستانەوە هەبێت، پارتی خاوەنی ڕا و بڕیاری خۆیەتی و نە پێشتر و نە ئێستا و نە لە داهاتووشدا ویسایەی هیچ لایەک قەبووڵ ناکات."
