هه‌ڵه‌بجه: پارتی ناوی به‌ربژێره‌كانی ڕادەست کرد
به‌سام عه‌لی، به‌رپرسی لقی 12ی پارتی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ ئێمه وه‌ك لقی 12ی پارتی ناوی به‌ربژێره‌كانی خۆمان بۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌مۆ له ڕێگه‌ی پارێزه‌ر، كارزان سهلامەوە ڕاده‌ستی دیوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كرد".
به‌سام عه‌لی گوتیشی: "هه‌ریه‌كه له ئه‌رده‌ڵان ئه‌حمه‌د و شێنێ هۆشیار و كاروان ئه‌مین، به‌ربژێری ئێمه‌ن بۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، هاوكات سه‌رخێل ئه‌نوه‌ر خه‌لیفه یونس، بهربژێرمانه بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌مۆ ".
پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه سێ كورسیی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌ر كه‌وتووه له‌گه‌ڵ سێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌مۆ تا ئەوکاتەی خورماڵ ده‌كرێت به قه‌زا، ئه‌وكات پارتی قایمقامی خورماڵ وه‌رده‌گرێت.
