سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەلیم جبووری کرد
ئهمڕۆ پێنجشهممه 5/9/2019 لە سەلاحەددین سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەلیم جبووری كرد، لە دیدارەكەدا كە عەلی حوسێن، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی کوردستانی و عێراقی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەی بوو، دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە خرایە بەرباس، جبووری ڕۆڵی سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستانی لە ڕاستەڕێکردنی پڕۆسەی سیاسی و سەقامگیری و بنیاتنانی دەوڵەتی مەدەنی، بەرز نرخاند.
ههر له دیدارهكهدا جەخت لەسەر بەردەوامیی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و هەماهەنگیی سیاسی و پەرلەمانی كرایەوە.
