وەزیری پەروەردە: هیچ بڕیارێكمان بۆ جیاكردنەوەی قوتابییانی كچ و كوڕ نەداوە
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”هیچ بڕیارێك بۆ جیاكردنەوەی قوتابییانی كچ و كوڕ نهدراوه، تەنانەت باسیش نەكراوە“.
وەزیری پەروەردە سەرجەم ئەو دەنگۆ و هەواڵانەی ڕەتكردەوە و گوتیشی: ”هیچ بنەمایەكیان نییە“.
شەوی ڕابردوو 4/9/2019، بەشێك لە میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگۆیەك لەسەر جیاكردنەوەی ژووری مامۆستایانى پیاو و ئافرهت، هەروەها جیاكردنەوەی قوتابییانی كچ و كوڕی لە قوتابخانەكاندا داوە بڵاو كرایەوە، كە گوایە لەلایەن وەزیری پەروەردەوە بڕیاری لەسەر دراوە، بهڵام ئهمڕۆ پێنجشهممه وهزیرى پهروهرده ئهو دهنگۆیانهى ڕهت كردهوه.
باسنیوز
