لێخوڕینی ماتۆڕسیکل لە شەواندا لە خورماتوو قەدەغە دەکرێت
عه‌مید حوسێن عه‌لی، به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی خورماتوو، ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 4 / 9 / 2019 راگه‌یاند: "بۆ گرتنه‌به‌ری پلانی ئه‌منی له رۆژانی موحه‌ڕەمدا تاوەکو ڕۆژی 15 ی موحه‌ڕه‌م هاتوچۆكردنی ماتۆڕسیکل به‌ناو شاردا قه‌ده‌غه ده‌كه‌ین".
گوتیشی: "بڕیارەکە لە کاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆوە جێبەجێ کراوە و هەر کەسێک تاوەکو وادەی دیاریکراو لە شەواندا ماتۆرسیکل لێبخوڕێت لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت و ماتۆرسیکلەکەشی دەستی بەسەردا دەگیرێت".
