روونکردنەوەیەک لە نووسینگەی وەزیری پەروەردەوە

روونکردنەوەیەک لە نووسینگەی وەزیری پەروەردەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە نووسینگەی وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی هەواڵێکی هەڵبەستراوی دەزگایەكی میدیایی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.

لە ڕوونكردنەوەكەی نووسینگەی وەزیری پەروەردەدا هاتووە "بۆ هەر بابەتێک که پەیوەندی به پرۆسەی پەروەردەوە هەبێت، پێویسته میدیاکان به بینراو و بیستراو خوێندرا و سۆشیال میدیاوە، زانیارییەکان بە وردی و دروستی له وەزیر یان گوتەبێژی فەرمیی وەزارەت وەربگرن".

هەروەها ئاماژەی داوە كە وەزارەت بەرپرس نیه له هەر هەواڵێک که دروست نەبێت و فەرمانی فەرمی لەبارەوە دەرنەچووبێت.

لەبارەی بڵاوكردنەوەی هەواڵێكی هەڵبەستراویشەوە، لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە كە بەشی کاروباری یاسایی له وەزارەت ڕادەسپێردرێ داوای یاسایی تۆمار بکەن دەرهەق بە هەر دامەزراوەیەکی میدیایی کە هەوڵی به لاڕێدابردن بدات و نابەرپرسانه مامەڵه لەگەڵ پرۆسەی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بکات.
Top