پۆلیس: لە هەولێر ئافرەتێک خۆی خنکاند

پۆلیس: لە هەولێر ئافرەتێک خۆی خنکاند
پاش ئەوەی لەگەڵ هاوژینەکەی دەبێتە دەمەقاڵێیان، ئافرەتێک لە گەڕەکی 32ـی پارکی شاری هەولێر لە ماڵەکەی خۆیدا خۆی دەخنکێنێت.

بە گوتەی هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر : "ئەمڕۆ چوارشەممە 4-9-2019 لەسەر کێشەی خێزانی، ئافرەتێک لە گەڕەکی 32ی پارکی هەولێر خۆی خنکاندووە. پیاوەکەشی خۆی رادەستی پۆلیس کردووە".

ئافرەتەکە ناوی (ش.ف.ئ)ـە، لەدایکبووی ساڵی 1981ـە، ژنی ماڵەوەیە و دایکی چوار منداڵە، هاوژینەکەیشی ناوی (ر.ع.ح)ـە، کاری بەڵێندەرایەتی دەکات و خۆی رادەستی پۆلیس نەکردووە.

هەرچەندە گوتەبێژی پۆلیس ئاماژەی بەوە کرد، ئافرەتەکە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی خنکاندووە، بەڵام هیچ زانیارییەکی لەبارەی کێشەکەوە باسنەکرد.
Top