ڕانیە.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەست دا
شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاگەیاند: "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمێکیان هێنایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە بە ناوی (ب،د) تەمەن 26 ساڵ لە ڕەگەزی نێر پیشە کاسب کە لەڕووداوێکی هاتوچۆدا لە جۆری وەرگەڕان بە ئۆتۆمبێلەڪەی خۆی لە جۆری BMW لە گوندی پاشکۆتەڵ گیانی لەدەست داوە".
ڕاشیگەیاند: "لەکاتی ڕوداوەکە شۆفێرەکە خۆی بەتەنیا بووە و هیچ سەرنیشێنێکی لەگەل نەبووە".
گوتیشی: "دوای ئەنجامدانی توێکاری بۆ تەرمەکەی لەپزیشکی دادوەری ڕانیە تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە".
