سەربازێكی توركیا لە شارێكی كوردستان كوژرا
ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا بڵاویان كردەوە لە ناوچەی عومەرلی لە مێردین، لە كاتی تێپەڕینی كاروانی ئۆتۆمبێلی سوپای توركیا بەو ناوچەیە، بومبێكی چێنراو بە ئۆتۆمبێلی سوپادا تەقیەوە، لە ئەنجامدا سەربازێك كوژرا و دووی تریش بریندار بوون. ئەو بۆمبەش لە لایەن چەند چەكدارێكی پەكەكەوە دانراوەتەوە.
هەر بە گوێرەی هەواڵەكان، دوو سەربازە بریندارەكان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی عومەرلی و ئێستە لەژێر چاودێریی پزیشكدان.
دوای ئەو رووداوە، حكوومەتی توركیا سوپایەكی زۆری هێناوەتە ئەو ناوچەیە و بە دوای ئەو چەكدارانەی پەكەكەدا دەگەڕێت كە ئەو بۆمبەیان لەو شوێنە بۆ سوپای توركیا دانابووەوە.
