"لە هه‌ڵبژاردنی كه‌ركووكدا كورد زیاتر له نیوه‌ی كورسییه‌كان نه‌هێنێت به‌عه‌ره‌بكردن زیاتر ده‌بێت"
جوان زه‌نگه‌نه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای کەرکووک ڕاگه‌یاند: "هه‌ڵبژاردن له کەرکووک زه‌رووره بکرێت، چونكه له ساڵی 2005ـەوە له‌و پارێزگایه هه‌ڵبژاردن نەکراوە، به‌ڵام بەهۆی ئه‌و بارودۆخه سه‌ربازییه‌ی ئێستا کەرکووکی تێ کەوتووە و بەپێی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش به‌شێكی زۆری کەرکووکییه‌كان بێبه‌ش ده‌بن له هه‌ڵبژاردنه‌كان و ناتوانن ده‌نگ بده‌ن".
جوان زه‌نگه‌نه گوتیشی: "ئه‌گه‌ر له‌م دۆخه‌دا، کە له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌رەوە کەرکووک له ڕووی سیاسی و ئه‌منی و ئیدارییەوە لاوازه و ناوماڵی كوردیش له پارێزگاكه په‌رته‌وازه‌یه، هه‌ڵبژاردن بكرێت، بەپێی ئەوەی کە یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان باس له به‌راوردی ناسنامه و فۆڕمی خۆراك ده‌كات، زۆر کەس لە هاووڵاتیانی كورد له هه‌ڵبژاردن بێبه‌ش ده‌بن و، به‌و شێوازه هه‌ڵبژاردن بكرێت، زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م كورد ده‌بێت".
زه‌نگه‌نه گوتیشی: "به‌پێی یاسای نوێی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، ئه‌نجومه‌نی نوێی پارێزگای کەرکووک 14 كورسی ده‌بێت به كۆتاكانیشهوه، داوا ده‌كه‌ین ڕێكکه‌وتنێكی سیاسی له‌گه‌ڵ به‌غدا بكرێت، مه‌رجی به‌راورد له نێوان فۆڕمی خۆراك و ناسنامه‌دا لابدرێت، به سه‌رژمێریی ساڵی 1957 كار بكه‌ن و له ڕووی ئه‌منی و سیاسییەوە دۆخی کەرکووک ئاسایی بكرێته‌وه، ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كارا بكرێته‌وه، پارێزگار بۆ شاره‌كه دیاری بكرێت، ئه‌وكات هه‌ڵبژاردن بکرێت."
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای کەرکووک ده‌ڵێ: "ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ڵبژاردن بکرێت و كورد نیوه زیاتری كورسییه‌كان به‌ده‌ست نه‌هێنێت، ئه‌وه به‌عه‌ره‌بكردن زیاتر ده‌بێت و ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ش په‌سه‌ندی ده‌كات، پێشێلكاریی زیاتر به‌رانبه‌ر به مافی كورد ده‌كرێت، وه‌ك ئەوەی ئێستا کە پارێزگار له شاره‌كه‌دا ده‌یكات".
