عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت: له‌ داهاتوودا دانانی کامێرای چاودێری سه‌رجه‌م کوردستان ده‌گرێته‌وه‌

عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت: له‌ داهاتوودا دانانی کامێرای چاودێری سه‌رجه‌م کوردستان ده‌گرێته‌وه‌
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات له‌ قۆناغی داهاتوو گۆڕانکاری به‌سه‌ر سیسته‌می کامێرای چاودێریدا دێت و له‌ قۆناغی ئێستاشدا ژووری عه‌مه‌لیات بۆ به‌ڕێوه‌بردنی دانراوه‌.

لیوا عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر له‌ لێدوانێکدا گوتی: "ژووری کۆنترۆڵ بۆ کامیرای چاودێریی شاری هه‌ولێر دروست ده‌کرێت و ئه‌و ژووره‌ سه‌رجه‌م هێزه‌کانی ئاسایشی ناوخۆ، دائیره‌یه‌ک کۆنترۆڵی سه‌رجه‌م ئه‌و کامیرا چاودێرییانە ‌ده‌کات کە له‌ناو شار بۆ مه‌به‌ستی چاودێریی ئه‌منی دانراون و له‌کاتی هه‌ر رووداوێکدا ئه‌و ژووره‌ له‌ڕێگەی ئه‌و کامێرانه‌وه‌ رووداوه‌کان له‌ نزیکه‌وه‌ ده‌بینن".

ئه‌وه‌شی خسته ‌ڕوو: "ئه‌و ژووره‌ هێزه‌کانی ئاسایشی و پۆلیس و پۆلیسی ناوخۆ و پۆلیسی هاتوچۆی تێدا ده‌بێت و له‌ قۆناغی داهاتاتوو دانانی کامێرای چاودێری هه‌موو کوردستان ده‌گرێته‌وه‌.










باسنيوز
Top