هاتوچۆى هه‌ولێر ئاگادارییه‌ك له‌باره‌ى تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر بڵاو ده‌كاته‌وه‌

هاتوچۆى هه‌ولێر ئاگادارییه‌ك له‌باره‌ى تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، سه‌رجه‌م خاوه‌نى ئۆتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگره‌كان، له‌باره‌ى تۆماركردنى ئۆتۆمبێله‌كانیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4/9/2019، موقه‌ده‌م فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "سه‌رجه‌م هاووڵاتییان و خاوه‌نى ئۆتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگره‌كان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌، وه‌كوو كارئاسانییه‌ك بۆیان، بۆ له‌مه‌ودوا له‌كاتى تۆماركردنى ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگر، ئه‌گه‌ر هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ بارهه‌ڵگره‌كان نه‌كه‌ن، ئاكار و جۆره‌كه‌شیان نه‌گۆڕن، پێویست ناكات سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆ بكه‌ن و ڕه‌زامه‌ندى وه‌ربگرن".

باس له‌وه‌ش كراوه‌، خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگره‌كان ڕاسته‌وخۆ ده‌توانن سه‌ردانى سه‌نته‌ره‌كانى پشكنین بكه‌ن و پشكنین ئه‌نجام بده‌ن، ئینجا بۆ تۆماركردن، بچن بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆ.











باسنيوز
Top