لەسەر نرخی عەریزەنووسین داوای بەدەنگەوە هاتنی داواكاری گشتی دەکرێت
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی٩ی٢٠١٩ گۆران دیبەگەیی پارێزەری خۆبەخش لەسەر ئەم دۆسیەیە لەبەردەم داواكاری گشتی پارێزەر گۆران دیبەگەیی بەناوی پارێزەرانی خۆبەخشەوە ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: "بەهۆی ئەو ستەمەی لە هاووڵاتیان دەكرێت بە نووسینی عەریزەیەك لە فەرمانگە دادییەكانی كوردستان بە نرخی 25 هەزار دینار، ئێمە وەك پارێزەری خۆبەخش داوای یاساییمان تۆمار كردووە و لەگەل نوێنەری داواكاری گشتی گفتوگۆمان كردووە و ئەویش رێكاری یاسایی دەست پێدەكات".
باسی لەوەش كرد: "ئێستا رێكارە یاساییەكانی ئەو عەریزەنووسینە بە 25 هەزار دینار كە لە كابینەی رابردوو دراوە بە كۆمپانیایەك، بەبێ كەمكردنەوەی ئاشكرا دەستی پێكردووە، بۆیە داواكارین ئەو هەوڵە سەر بگرێت و ئەو گرێبەستە هەڵبوەشێتەوە".
باسنيوز
