هەولێر.. حەوتەمین پیشانگەی نێودەوڵەتی بۆ كەرەستەكانی جوانكاری کرایەوە
سۆران عەزیز قادر، سەرپەرشتیاری گشتی پیشانگەكە ڕايگەیاند: "ئەم پیشانگەیە لە 15 وڵاتەوە 160 كۆمپانیا تێیدا بەشدارییان تێدا كردووە و لە دوو بەشی جیاوازی بواری بەرهەمە بنەڕەتییەكانی ماددەی سەرەتایی بەرهەمهێنان و كەرەستەكانی جوانكاری و جلوبەرگ پێك دێت".
هەر بەپێی زانیارییەكی بەڕێوەبەری گشتیی پیشانگەكە ئەم كۆمپانیایانەی لەم پیشانگەیەدا بەشدارییان كردووە، لە هەوڵی دروستكردنی تۆڕێكی فراوانی ئاڵوگۆڕی تایبەت بە بازرگانی و كردنەوەی نوێنەرایەتیی بەرهەمەكانیان لە هەرێمی کوردستاندان.
باسنيوز
