بەرپرسێکی پارتی: دۆخی خانه‌قین و جه‌له‌ولا ناجێگیر و مه‌ترسیداره
شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، لەمبارەوە ڕايگەیاند: "دۆخی قەزایی خانه‌قین و جه‌له‌ولا و دەوروبەری ناجێگیره و مه‌ترسی له‌سه‌ره و به‌رده‌وام داعش هێرش دهکهنە سەر خەڵک و هێزە ئەمنییەکان و قه‌ناس به‌ده‌سته‌کانی داعش مه‌ترسییه‌کی زۆریان بۆ سوپای عێراق و هێزه ئه‌منییه‌کان دروست کردووه".
ئەو بەرپرسەی پارتی گوتیشی: "حه‌شدی شەعبی کۆنترۆڵی خۆی پێ ناکرێت و ناوچەکە به شه‌و له‌دەست داعشە و به رۆژ له‌دەست حه‌شد، بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخه‌که سوپای موغاویرییان هێناوه‌ته ناو شاره‌وه و ئه‌وانیش له ترسی دۆخه‌که هیچیان پێ ناکرێت".
شێخ جەعفەر مستەفا گوتیشی: "خه‌ڵکی ناوچه‌که داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ده‌که‌ن و پێشووتر واژۆ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه کۆ کراوه‌تەوە و چاوه‌ڕوانن هه‌ولێر و به‌غدا له‌و باره‌وه رێک بکه‌ون، چونکه ئه‌گه‌ر ئاوا بڕوات، دۆخه‌که له‌ده‌ست هه‌موویان ده‌رده‌چێت".
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: زیاتر له ٥٢ گرووپی جیاوازی چه‌کدار له‌ناو جه‌له‌ولا و خانه‌قین هه‌یه".
باسنيوز
