ئەنجوومەنی وەزیران چەند پرسێك تاوتوێ دەكات
ئەمڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ھەرێمی كوردستان، له‌باره‌ی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن و كێشه و گرفته‌كانی به‌رده‌م هه‌ردوو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و په‌ره‌وه‌رده و چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به وه‌زاره‌تی دارایی و پلانی ته‌شریعیی هێڵه گشتییه‌كانی كارنامه‌ی حكوومه‌ت كۆده‌بێته‌وه.
سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیران بە كوردستان24ی رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 2019/9/4 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
بە گوێره‌ی سەرچاوەكە، له كۆبوونه‌كه‌دا گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێك دەكرێت كە بریتین لە:.
- ئامادەکارییەکانی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا بۆ ساڵی نوێی خوێندن و کێشە و گرفتەکای بواری ئەو دوو وەزارەتە.
- چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە وەزارەتی دارایی.
- خستنەڕووی پلانی تەشریعی لە بەر رۆشنایی هێڵە گشتییەکانی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
K24
