خورماتوو.. ڕووداوێکی هاتوچۆ ژمارەیەک قوربانیی لێکەوتەوە

خورماتوو.. ڕووداوێکی هاتوچۆ ژمارەیەک قوربانیی لێکەوتەوە
ئیوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە ئەندامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە سنووری شارۆچکەی خوراتوو شەش کەس گیانیان لەدەست دا و زامداربوون.

زەنون عەبدولکەریم، ئەفسەر لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی خورماتوو ڕاگەیاند: "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سنووری شارەدێی ئامرلیی سەر بە شارۆچکەی خورماتوو، بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تاکی پێکیانداکێشاوە و بەو هۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەست دا و چوار کەسی تریش زامدار بوون".

گوتیشی: " تەواو قوربانییەکان سەرنشینی نێو ئۆتۆمبێلە تاکسییەکە بوون و خەڵکی شاری بەغدا و خوارووی عێراقن و زامدارەکان بۆ چارەسەر رەوانەی شاری کەرکووک کراون".
Top