وادەی دابەشکردنی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە ئاشکرا دەکرێ
لیوا بەکر سدیق ،بەڕێوەبەری گشتی ژمێریاری وەزارەتی پێشمەرگە راگەیاند: "ڕۆژی پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی هێزەکانی پێشمەرگە دەکرێ و لە سەرەتادا مووچەی دیوانی وەزارەت و لیواکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت".
ڕوونیشکردەوە کە بۆ ڕۆژی یەکشەممە مووچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
لێدوانی ئەو بەرپرسە باڵایەی پێشمەرگە لەکاتێکدایە کە تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی بە فەرمی لیستی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی بڵاونەکردووەتەوە.
