دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە لە چەند شوێنێکی پارێزگای سلێمانی دەوەستێت
ئامانج جەلال، گوتەبێژی ئاوی سلێمانی ڕاگەیاند: "ئاگاداری هاووڵاتیانی شاری سلێمانی و چەمچەماڵ و شۆڕش و تەکییە و حەوزی بازیان دەکەینەوە کە ڕۆژی پێنجشەممە بۆماوەی 12 کاتژمێر دابەشکردنی ئاو دەوەستێت لە پڕۆژەی ئاوی دووکان_ سلێمانی،بەهۆی ڕاگرتنی کارەبای 33 (کەیڤی تاسلوجە) لەلایەن بەڕێوبەرایەتی چاککردنی وێستگەکانی کارەباوە".
گوتیشی: "لێرەوە داوا لەهاووڵاتیان دەکەین کە بەکارهێنانی ئاو کەم بکەنەوە تا گرفتی بێ ئاوی ڕوو نەدات".
