لە سۆران دەست بەسەر كۆگایەكی خواردنی ماوە بەسەرچوو داگیرا

لە سۆران دەست بەسەر كۆگایەكی خواردنی ماوە بەسەرچوو داگیرا
بەهۆی جێبەجێنەكردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان دەست بەسەر كرگایەكی خواردن و كەلوپەل داگیرا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویان كردۆتەوە كە ئەمڕۆ سێشەمە 3/9/2019، لێژنەی ئابووری شارۆچكەی دیانا بە ھاوبەشی نوێنەری تەندروستی سۆران بە مەبەستی پشکنین و چاودێری بازار،سەردانی چەند شوێنێكی شارەكەیان كردووە.

وەك ئاماژەیان بۆ كردووە لە ئەنجامی گەڕانی لێژنەكەیاندا بە ھۆکاری جێبەجێ نەکردنی رێنماییەکانی تەندروستی و بوونی ژمارەیەكی زۆری خواردن و كەلوپەلی ماوە بەسەرچوو، لە نزیک گوندی شێخان و بادلیان سەر بە شارۆچكەی دیانا لە سنووری قەزای سۆران دەستیان بەسەر کۆگایەک دا گرتووە

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران ئاماژەشیان بۆ ئەوە كردووە، كە لە گەشتە مەیدانیەكەیاندا بۆ چازدێری كردنی خواردن و كەل و پەل جگە لە داخستنی كۆگایەكە هۆشداریان بەپێنج شوێنی تر داوە و دوو شوێنی تریشیان غەرامە كردووە.
Top