وەزیری ناخۆی عێراق سەردانی كەركووك دەكات
لەمبارەیەوە ناسر هەركی، ئەندامی لێژنەی ئاسایش و ناوخۆ لە ئەنجومنی نوێنەرانی عێراق ڕايگەیاند: "بە شێوەیەكی فەرمی ئێمە لە سەردانەكە ئاگادار نەكراوینەتەوە".
ئەوەشی خستە ڕوو كە یاسین یاسری وەزیری ناوخۆی عێراق لە سەرەتای دەستبەكاربوونی ڕای گەیاندووە كە دەیەوێت سەردانی هەموو ئەو دامودەزگایانە بكات، كە سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراقن بۆ ئەوەی دواتر بەرنامەی كاری ئامادە بكات.هەر پەیوەند بەم پرسە محەمەد كەمال، سەرۆكی لیسی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك ڕايگەیاند: "لە میدیاكانەوە ئاگاداری هاتنی وەزیری ناوخۆم بۆ كەركووك ، چونكە ئەوان هیچیان پێ ڕانەگەیاندووین".
سەرۆكی لیستی برایەتی پێی وایە سەردانەكەی وەزیری ناوخۆی عێراق بۆ كەركووك، لە چوارچێوەی ئەو ڕێككەوتنەیە كە لەگەڵ هەرێمی كوردستان کردوێتی. جێی وەبیرهێنانەوەیە کە
هەفتەی ڕابردوو وەزیری ناوخۆی عێراق بە یاوەریی شاندێکی وەزارەتەکەی سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ بووە و لەبارەی هەندێ پرسی سەربازی، ئەمنی، پاسپۆرت و نشینگە و سنوورەکان لە نیوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆیان کرد.
باسنيوز
