شاندی پەرلەمانی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات
شاندەکە بە سەرۆکایەتی ھێمن ھەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامێتیی ژمارەیەک پەرلەمانتار، دوای نیوەڕۆی ئەمرۆ سێشەممە 3-9-2019 دەگاتە بەغدا و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە لەوێ دەمێنێتەوە.
بەپێ زانیارییەکان، سەردانەکە لەسەر بانگهێشتی فەرمیی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ بەشداریکردن لە كۆڕبهندی ساڵانهی یهكێتی پهرلهمانتارانی رۆژئاوای ئاسیا، سەردانی بەغدا دەکات.
باسنيوز
