وەزیرى رۆشنبیرى: پێویستە تاکێکی تەندروست بۆ کۆمەڵگەیەکی تەندروست بەرهەمبهێنین
لە راگەیەندراوێکدا کە وەزارەتى رۆشنبیرى بڵاویکردوەتەوە ئاماژەبەوە دراوە لەو دیدارەدا باس لە توندوتیژی و جۆرەکانی توندوتیژی و هۆکارەکانی دروست بونی توندوتیژی کران.
ئەرکی هەمولایەکە کاربکەین بۆ کەمکردنەوە و بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی ناو کۆمەڵگە بەگشتی و دژی ئافرەتان بەتایبەتی
لەکۆبونەوەکەدا کوردە عومەر، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان داوای کردوە، وەزارەتی رۆشنبیری هاوکار و پاڵپشتیانبێت لە کارکردنی زیاتر بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی.
حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوان رایگەیاند "ئەرکی هەمولایەکە کاربکەین بۆ کەمکردنەوە و بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی ناو کۆمەڵگە بەگشتی و دژی ئافرەتان بەتایبەتی".
پێویستە هەوڵبدەین تاکێکی تەندروست بۆکۆمەڵگەیەکی تەندروست بەرهەمبهێنین
وەزیرى رۆشنبیرى وتیشى" پێویستە هەوڵبدەین تاکێکی تەندروست بۆکۆمەڵگەیەکی تەندروست بەرهەمبهێنین، ئەرکی حکومەتە بەهەمو لایەنەکانیەوە و بەهاوکاری رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کاربکات بۆ نەهێشتنی توندوتیژی بەمیکانیزمی گونجاو".
