هەولێر؛ هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتن و لەناوبردنی نێرگەلەی پارك و باخچەكان دەستیپێكرد
بڕیاریدا بەدەستپێکردنی هەڵمەتێک بۆ نەهێشتنی دیاردەی کێشان و بەکرێدانی نێرگەلە لەپارک و باخچەکان
لەراگەیەندراوێکدا کە ئەمشەو بڵاویکردوەتەوە، قائیمقامیەتى قەزاى ناوەندى هەولێر رایگەیاند"لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتی ئەندازە و پارکەکانی هەولێر، قائیمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر بڕیاریدا بەدەستپێکردنی هەڵمەتێک بۆ نەهێشتنی دیاردەی کێشان و بەکرێدانی نێرگەلە لەپارک و باخچەکان".
دیاردەی کێشان و بەکرێدانی نێرگەلە لەپارک و باخچەکان، بوەتەهۆی بێزارکردن و ناڕەزایی ئەو هاوڵاتیانەی سەردانی باخچە و پارکەکانیان دەکرد
دەربارەى هۆکارى دەستپێکردنى ئەو هەڵمەتە قائیمقامیەتى هەولێر دەڵێت،"دیاردەی کێشان و بەکرێدانی نێرگەلە لەپارک و باخچەکان، بوەتەهۆی بێزارکردن و ناڕەزایی ئەو هاوڵاتیانەی سەردانی باخچە و پارکەکانیان دەکرد بۆ وەرزش و پشودان.
ئاماژە بەوەشكراوە"ئەو دیاردەیە تا ڕادەیەکی باش بنبڕکراوە هەڵمەتەکەش بەردەوام دەبێت، ئەمڕۆش وەك دەستپێكی هەڵمەتەكە زیاتر لە 100 نێرگەلە لەڕێگای بەشی پۆلیسی شارەوانی دەستی بەسەرداگیراوە و لەزبڵخانەی کانی قڕژاڵە لەناوبردران".
