لە 24 کاژێردا شەش کەس بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە گیانیانلەدەستدا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 30-8-2019 شەش گەنجی کوردی ئێزدی لەنێو ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیادا بوون و ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕا و بەهۆیەوە سێ کەسیان گیانیانلەدەستدا و سیانەکەی دیکەشیان برینداربوون.
هاوکات بەیانی ئەمڕۆ لە شاخی بەرانان لە سنووری دەربەندیخان، مینی پاسێک لەکۆتا لۆفەی شاخەکە وەرگەڕا، بەهۆیەوە دوو کەس گیانیانلەدەستدا و سەرنشینەکانی دیکەش برینداربوون.
لە لایەکی دیکەوە كاژێر 1:30 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ و لەئەنجامی پێكدادانی سێ ئۆتۆمبێل لەنزیك گوندی زڕگوێز لە سنووری سلێمانی، كەسێك گیانی لەدەستدا و ھەشتی دیكەش برینداربوون.
