لە کەرکووک کارمەندێکی ئاسایشی یەکێتی کوژرا

لە کەرکووک کارمەندێکی ئاسایشی یەکێتی کوژرا
بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووک ڕای دەگەیەنێت، کارمەندێکی ئاسایشی یەکێتی لە ئەنجامی شەڕەتەقە کوژرا.

ئیدریس ڕەفعەت، بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووک ڕايگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە ۲٥/۲/۲۰۱۹ بەهۆی شەڕی نێوان دوو ماڵ لە گەڕەکی (قادسیە)ی شاری کەرکووک، کەسێک کوژراوە کە کارمەندی ئاسایشی یەکێتییە لەو شارە".

ئەوەشی خستە ڕوو: "کوژراوەکە ناوی "چاودێر فریاد"ە و پیشەی ئاسایشە، هۆکاری شەڕەکە نازانرێت، بەڵام دیارە شەڕی نێوان دوو ماڵ بووە".











باسنيوز
Top