کۆمسیۆن دەست بە دامەزراندنی کارمەندانی بنکەکانی دەنگدان دەکات

 کۆمسیۆن دەست بە دامەزراندنی کارمەندانی بنکەکانی دەنگدان دەکات
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆ و راپرسی لە هەرێمی کوردستان دەست ەب دامەزراندنی کارمەندانی بنکەکانی دەنگدان، دەکات.


بەپێی راگەیەندراوێکی کۆمسیۆن، ئەو کارمەندانەی لە هەموو ناوچەکانی کوردستان دادەمەزرێن، سەپەرشتیی بنکەکانی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.


دامەزراندنەکە لە کاتژمێر 10ـی سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە 8/8/2018 دەست پێ دەکات و تا کاتژمێر 4ـی ئێوارەی رۆژی هەینی 17/8/2018 بەردەوام دەبێت.

ئەو کەسانەی بە نیازن لە کۆمسیۆن دابمەزرێن، پێویستە سەردانی بنکەکانی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بکەن یاخود فۆرمی دامەزراندن لە ماڵپەڕی فەرمیی کۆمسیۆن، پڕ بکەنەوە.

بڕیارە رۆژی 30/9/2018، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت.









باسنيوز
Top