سعودیە هۆشدارییەکی بەپەلەی سەبارەت بە 'مەترسییە ئەگەرییەکان' لە جەزان دەرکرد
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی سعوودیە لە پەیامێکدا هۆشداری دەدا لە بارەی "مەترسییە ئەگەرەکان" لە ناوچەی جازان لە باشووری ئەو وڵاتە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی سعوودیە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" لە ناوچەی جەزان لە باشووری وڵات، هۆشدارییەکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و داوای لە هاووڵاتییان و دانیشتووانی وڵاتەکەی کرد کە ڕێنمایی سەلامەتی و هۆشدارییەکانی دەسەڵاتداران پەیڕەو بکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییە ئەگەریەکان.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هۆشداری دراوە لە ئەگەری بارودۆخی نائاسایی لە ناوچەی جازان.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لە گرنگیی پەیڕەوکردنی ڕێنماییە بەپەلەی هاووڵاتییان و دانیشتوانی ناوچەکە کراوە بۆ پاراستنی گیان و ماڵ و سامانیان، هەروەها لە نزیکەوە پابەندبوون بەو فەرمان و هۆشدارییانەی کە لەلایەن بەرپرسانەوە دەرکراون.
حوسییەکان لە کاردانەوە بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرکردایەتی سعودیە دژی ئەو گرووپە، چەندین جار ناوچە سنوورییەکانی سعودیە و پارێزگاکانی باشووری سعودیەیان کردۆتە ئامانج.
هەروەها ناوچە سەربازییەکان و دامەزراوە ژێرخانییە گرنگەکانی ئەم ناوچەیە هەندێک جار بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بالیستی کە لە خاکی یەمەنەوە ئاراستە دەکرێن، دەکرێنە ئامانج.
حوسییەکانی سەر بە ئێران لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بەشێکی یەمەنیان لەوان سەنعای پایتەخت کۆنترۆڵ کردووە، هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی سعودیە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە پاڵپشتی حکومەتی یەمەن دەکات.
گوڵان: سەردار خەلیل
