بوومەلەرزەیەک لە ئەندەنوسیا روویدا بەهۆیەوە ٦٨ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، بەهۆی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.7 پلە لە نزیک دوورگەی فلۆریس لە ڕۆژهەڵاتی ئەندەنوسیا ڕوویدا و بەهۆیەوە 68 کەس گیانیان لەدەستداوە و 213 کەسیش برینداربوون.
بەرپرسانی ئەندەنوسیا دەڵێن: پچڕانی کارەبا بووەتە هۆی ئاستەنگ بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و فریاگوزاری.
هەروەها پارێزگاری ڕۆژهەڵاتی نۆساتێنگارە باری نائاسایی بۆ ماوەی 14 ڕۆژ ڕاگەیاند بۆ خێراکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن، چۆڵکردن، چاودێری تەندروستی، شوێنی حەوانەوە، گواستنەوە و ژێرخانی.
ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمریکا ڕایگەیاند، ناوەندی بوومەلەرزەکە نزیکەی ٦٨ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژئاوای ناوچەی فلۆریس و لە قووڵایی نزیکەی ١٠ کیلۆمەتر بووە.
دوای بوومەلەرزە سەرەکییەکە، چەند بوومەلەرزەیەکی دیكە بە گوڕی 5.6 بۆ 6.1 تۆمار کرا و هۆشداری تسونامی دەرچوو. لە بەشێک لە ئەندەنوسیا شەپۆلی تسونامی کەمتر لە یەک مەتر بەرزی بەدیکرا و نزیکەی سێ کاتژمێر دواتر هۆشداری تسونامی هەڵوەشایەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
