بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی لیبیا نوقم بوو
دوای نوقمبوونی بەلەمێک کە کۆچبەرانی هەڵگرتبوو لە کەناراوەکانی لیبیا، لانیکەم حەوت کەس گیانیان لەدەستدا و باری تەندروستی دوو کەسی دیکەش ناجێگیرە.
ڕووداوەکە ڕۆژی دووشەممە 16ی ئاب ڕوویداوە و بەگوێرەی ئەو ڕێکخراوە ناحکومییە ئیتاڵییە، 50 کۆچبەر ڕزگارکراون. ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمی فریاگوزاری نۆ کەسیان دەستنیشانکردووە کە حەوت کەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش بەهۆی مانەوەی زۆر لەناو ئاوەكە باری تەندروستییان ناجێگیرە.
هەروەها کۆچبەرە ڕزگارکراوەکان بۆ هاوکاری پێویست پرۆسێسیان لەسەر دەکرا.
گوڵان: سەردار خەلیل
