هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگر لەکاتی دەرچوونی لە گەرووی هورمز

هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگر لەکاتی دەرچوونی لە گەرووی هورمز

 

 

ناوەندی ئۆپەراسیۆنی بازرگانی دەریایی بەریتانیا ڕایگەیاند، کەشتییەکی نەوتهەڵگر لەکاتی جێهێشتنی گەرووی هورمز بەهۆی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کراوەتە ئامانج و زیانێکی کەمی بە کەشتییەکە گەیاندووە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی سەنتەرەکە، کە ڕۆژی هەینی 13ی ئاب بڵاوکراوەتەوە، سەرجەم کارمەندانی تانکەرەکە سەلامەتن و هیچ ڕاپۆرتێک لەبارەی پیسبوون و زیانگەیاندن بە ژینگە لەدوای ڕووداوەکەوە نییە.

ناوەندەکە لە ڕاپۆرتەکەیدا ناوی تانکەرەکە و هێرشبەرەکەی نەهێناوەتەوە. هەروەها سەنتەرەکە داوای لە کەشتییە تێپەڕبووەکان کردووە کە وریایی زیاتر بەکاربهێنن و هەر چالاکیەکی گوماناویش ڕاپۆرت بکەن.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top