ڕاپۆرتێک لەسەر زیندانە تایبەتەکانی ژنان لە قەندەهار

ڕاپۆرتێک لەسەر زیندانە تایبەتەکانی ژنان لە قەندەهار

 

 

ڕاپۆرتەکان لە قەندەهارەوە ئاماژە بەوە دەکەن کە ماڵی بەشێک لە پیر و پیاوانی ئایینی خێڵەکی سەر بە تاڵیبان کراون بە "زیندانی تایبەت" بۆ ژنان.

ژنان لە ژوورێکی تاریک و بێ ڕووناکیدا بەند دەکرێن یان تەنانەت لە دەفری ئاسنین لە پلەی گەرمی سەرووی 40 پلەی سەدی، ڕێگەیان پێنادرێت بچنە دەرەوە، ڕووبەڕووی لێپرسینەوە و هەڕەشە و تەنانەت هەڕەشەی کوشتنیش دەبنەوە و ناچار دەکرێن کاری ماڵ بکەن.

لەم ڕووەشەوە، ئەنجوومەنی نێودەوڵەتی هاوپشتی ژنان بە توندی ئیدانەی ئەم تاوانانە دەکات، داوای ئازادکردنی دەستبەجێی ژنانی زیندانیکراو، کۆتاییهێنان بە زیندانیکردن، ئەشکەنجەدان و هەموو کارێکی زۆرەملێ، هەڵوەشاندنەوەی هەموو بڕیار و ڕێساکانی جیاکاری، دەستەبەرکردنی بێ مەرجی مافی خوێندن، کاركردن، ئازادی هاتووچۆ، ڕێکخستن و بەشداری سیاسی ژنان و کۆتاییهێنان بە سیستەمی ڕەگەزپەرستی تاڵیبان دەکات.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top