"پڕۆژەی هاوبەشی پارتی و یەکێتی تاوتوو كرا"
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، 7ی8ی2018، مه‌حموود محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی (پ د ك) پێشوازی له سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی (ی ن ك)كرد.
له دانیشتنێكدا كه تایبه‌ت بوو به ئاماده‌كردنی ره‌شنووسی پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی نێوان یه‌كێتی و پارتی بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه عێڕاقییه‌كان به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق، گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه‌ی پێویست له‌لایه‌ن هه‌ردوولا به ئاراسته‌ی ئاماده‌كردنی وهرهقهیەکی هاوبه‌شی نیشتمانی کرا كه تێیدا به‌ده‌ستهێنان و داكۆكیكردن له ماف و ئیستحقاقە نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانی كوردستانیان ئه‌وله‌ویه‌تی به‌شداریان بێت، هاوكات پره‌نسیپه‌كانی شه‌راكه‌ت و ته‌وافق و ته‌وازن بنه‌مای پێكهێنانی كابینەی نوێیی حكوومه‌تی عێراق بێت.
kdp-
