نوێترین زانیاری لە بارەی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری هەولێر
نەبەز عەبدولحەمید، قامیقامی قەزای ناوەندی هەولێر لەبارەی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری هەولێر ڕایگەیاند: ”قەرەبوو ناکرێنەوە، لەبەر ئەوەی لە ڕێنماییەکانی حکوومەتدا ماوەی چەند ساڵێکە قەرەبوو ڕاگیراوە“.
ڕوونیشی کردەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ هەموو ڕووداوێک دەکرێتەوە، ئەگەر دەرکەوت کە لایەنێکیش کەمتەرخەم بووە ئەوا بەرپرسیارێتی دەکەوێتە ئەسۆ، بەڵام ئەوەش ئەگەرێکی لاوازە لەبەر ئەوەی بە پێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان باسی شۆرتی کارەبا دەکرێت، بۆ ئەوەش بەڵگە لەبەردەست دایە و جەنجاڵییەکی زۆر لە هێڵەکانی کارەبادا لە ناو بازاڕدا هەیە.
باسنیوز
