فرۆشتنى ماست له‌ناو سه‌تڵى پلاستیك قه‌ده‌غه ده‌كرێت
سه‌رۆكى لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كه به‌هۆى ئه‌وه‌ى زیانى بۆ ته‌ندروستى مرۆڤ هه‌یه، فرۆشتنى ماست له‌سه‌تڵى پلاستیك قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن.
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ڕاگه‌یاند: "به‌پێى زانیارییه ته‌ندروستییه‌كان، هه‌ڵگرتنى ماست له‌ناو سه‌تلێ پلاستیك كاریگه‌رى خراپى له‌سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ هه‌یه، بۆیه به‌بڕیارێك فرۆشتنى ماست به‌و شێوه‌یه، قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن".
گۆڕان قادر، ڕوونیشی كرده‌وه، كه ئه‌و كاره‌یان زیاتر به ئامانجى ڕێگرتنه له ساغكردنه‌وه‌ى ماستی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو، بۆیه سه‌ردانى كۆگا و كارگه‌كانی دروستكردنی ماست و شیره‌مه‌نییان ده‌ست پێكردوه و ڕێنماییان داوه، كه له‌مه‌ودا ده‌بێت لۆگۆی تایبه‌ت له‌سه‌ر سه‌تڵ و قاپی ماسته‌كان بدرێت و ناونیشان و پێكهاته‌ی ماسته‌كه و به‌رواری به‌رهه‌مهێنان و ماوه‌ی به‌سه‌رچوونه‌كه‌ی له‌سه‌ر دیارى كرابێت.
داواى له هاووڵاتیانیش كرد، خۆیان له‌كڕینی ئه‌و ماستانه‌ی كه لۆگۆیان پێوه نییه به‌دوور بگرن، گوتیشی: "واده‌كه‌ین فرۆشتنى ماست له‌برى سه‌تڵ، بكرێته شووشه‌وه، یان نایلۆنی ڕوون، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ند كارگه‌یه‌ك ده‌ستیان به جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه كردووه".
bas news-
