یه‌كێتیى مامۆستایان: 268 قوتابخانه مه‌ترسی ڕووخانیان له‌سه‌ره
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بى سكرتاریه‌تى یه‌كێتیى مامۆستایانی كوردستان ئاشكراى كرد، له هه‌رێمى كوردستان و سنوورى پارێزگاى كه‌ركوك، 268 قوتابخانه مه‌ترسی ڕووخانیان له‌سه‌ره كه به‌هۆیه‌وه ژیانى ژماره‌یه‌كى زۆرى قوتابییان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌حمه‌د كه‌ركوكى، ئه‌ندامی مه‌كته‌بى سكرتاریه‌تى یه‌كێتیى مامۆستایانی كوردستان ڕاگه‌یاند: "به‌پێى ئه‌و داتایانه‌ى كه له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌رمانگرتووه، له‌سنوورى هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه و هه‌روه‌ها پارێزگاى كه‌ركوك، 268 قوتابخانه مه‌ترسی ڕووخانیان له‌سه‌ره كه به‌هۆیه‌وه ژیانى زیاتر له 500 هه‌زار قوتابى مه‌ترسى له‌سه‌ره".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه به‌پێى زانیارى و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان، ژماره‌ى ئه‌و قوتابخانانه‌ى كه مه‌ترسى ڕوخانیان له‌سه‌ره به‌ره‌و زیادبوون ده‌ڕوات، چونكه به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه، به‌سستى كار له چاككردنه‌وه‌ى ئه‌و قوتابخانانه ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها، ئاشكراشى كرد، كه به‌ده‌ر له‌وه، نزیكه‌ى 100 قوتابخانه تا ئێستا كاره‌باى نییه، داواشى كرد كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زاره‌تى په‌روره‌ده ئاورێكى جددى له كێشه‌ى قوتابخانه‌كان بده‌نه‌وه.
bas news-
