ڕوونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
مه‌حموود محه‌ممه‌د، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، له ڕاگه‌یاندراوێكدا، ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ دووشەممە، لە مەراسیمی کردنەوەی تێرمیناڵی نوێی فڕۆکەخانەی سلێمانی، قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاندووە، هەموو حزبەکان لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنن، بەڵام کەس ناوێرێت ئەوە بدرکێنێت".
جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه نەدەبوو قوباد تاڵەبانی، ئەو مافە بەخۆی بدات بەناوی هەموو حزبەکانەوە قسە بکات، چونکە هەر حزبێک، هەر ڕا و هەڵوێستێکی هەبێت، لەڕێگەی دامودەزگای خۆیەوە ڕای دەگەیەنێت.
گوته‌بێژى پارتى، هه‌روه‌ها ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، كه: "پارتی دیموکراتی کوردستان بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن نییە".
باس‌نیوز
