ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەریی ھەولێر کۆنتڕۆڵ کرا

ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەریی ھەولێر کۆنتڕۆڵ کرا
لە شەوی ڕابردووەوە ئاگرێک لە بەشێکی بازاڕی قەیسەریی ھەولێر کەوتووەتەوە، لەو کاتەوەش تیمەکانی بەرگریی شارستانی ھەولێی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەیان دەدا و ئێستاش ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە.

شەوی ڕابردوو 4/8/2018، ئاگرێک لە بەشێکی بازاڕی قەیسەریی ھەولێر کەوتەوە، ئاگرەکەش تا سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 5/8/2018 بەردەوام بوو و کەمێک پێش ئێستا کۆنتڕۆڵ کرا، بەپێی زانیارییەکانیش لە شەوی ڕابردووەوە تا ئێستاش، سەرجەم تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە شوێنی ڕووداوەکەن و لەو کاتەوە ھەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەیان دەدا.

ھەر بەپێی زانیارییەکان، بەھۆی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی بازاڕی قەیسەری ھیچ کەسێک گیانی لەدەست نەداوە، بەڵام بەھۆی بەھێزیی ئاگر و دووکەڵەکەوە، چەند کارمەندێکی بەرگریی شارستانی، تووشی بوورانەوە و ھەناسەبڕکێ بوون و گەیاندراونەتە نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.









باسنیوز
Top