كاره‌بای نیشتمانی ده‌گه‌یه‌ندرێته مه‌رزی كیلێ
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی هێرۆی سه‌ر به پشده‌ر، ئاشكرای كرد كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر گه‌یاندنی كاره‌بای نیشتمانی بۆ مه‌رزی كێلێ.
موحسین حسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی هێرۆ، ڕاگه‌یاند: ”د‌وای داواكاریمان بۆ گه‌یاندنی كاره‌بای نیشتمانی بۆ مه‌رزی كێلێ، خۆشبه‌ختانه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری ته‌رخانكردنی 459 ملیۆن دیناری بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دا“.
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی هێرۆ، ئەوەشی خستە روو، کە گه‌یاندنی كاره‌بای نیشتمانی بۆ مه‌رزی كێلێ گرنگی تایبه‌تی خۆی ده‌بێـت، به‌تایبه‌ت كه بڕگه‌یه‌كی گرنكی به‌نێوده‌وڵه‌تكردنی مه‌رزه‌كه‌یه كه له‌ئێستا له قۆناغی كۆتایی دایه، گوتیشی: ”د‌وای كاری پێویست، جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه ده‌ست پێ ده‌كات“.
BAS NEWS-
