ته‌قته‌ق.. سێ كه‌س به تۆمه‌تى دزی ده‌ستگیر كران
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى كۆیه، ئاشكراى كرد كه له سنوورى شاره‌دێى ته‌قته‌ق سێ كه‌سیان به تۆمه‌تى دزیكردن له ماڵان ده‌ستگیر كردووه كه یه‌كێكیان دوو جار له ماڵێك دزى كردووه.
شۆڕش كاكه، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى كۆیه، ڕاگه‌یاند: "دواى ئاگاداركردنه‌وه‌مان كه دوو كه‌س له شاره‌دێى ته‌قته‌ق هه‌ستاون به دزینى په‌له‌وه‌رى هاووڵاتیان، هێزه‌كانى پۆلیسى شاره‌دێكه له هه‌ڵمه‌تێكدا توانیان هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن".
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى شارى كۆیه، ئەوەشی خستە روو، کە هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه چه‌كیشیان پێ بووه، بۆیه له ئێستادا دوو لاپه‌ره‌ی لیكولینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه.
ئاشكراشى كرد، كه له هه‌مان شوێن، هێزه‌كانى پۆلیس كه‌سێكى دیکەیان به تۆمه‌تى دزینى ئاڵتوون له ماڵێكدا ده‌ستگیر كرد و له میانى لێکۆڵینه‌وا دانى به‌وه دانا كه له پێشووتر له هه‌مان ماڵ نزیكه‌ى سێ ملیۆن دینارى دزیوه، گوتیشی: ”لەئێستا هه‌ر سێ تۆمه‌تباره‌كه به بڕیارى دادوه‌رى لێكۆڵنه‌وه به‌ندكراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا ده‌ستى پێكردووه“.
bas news-
