گه‌رمیان.. پێكدادانى بارهه‌ڵگرێك و تاكسییه‌ك دوو ئافره‌ت و منداڵێكى كرده قوربانی
له‌سه‌ر ڕێگاى خورماتوو- كفرى، له‌ئه‌نجامى ڕووداوێكى پێكدادان له‌نێوان بارهه‌ڵگرێك و تاكسییه‌ك، دوو ئافره‌ت و منداڵێك گیانیان له‌ده‌ست دا.
ڕائید عه‌لى قه‌دوورى، گوته‌بێژى پۆلیسی گه‌رمیان، له ڕاگه‌یاندراوێكدا، ڕای گه‌یاند: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ڕووداوێکی پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و تاکسییەک لە جۆری بیکاشۆ لەسەر ڕێگای خورماتوو- کفری ڕووی دا".
وه‌ك له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه، لەئەنجامى ئه‌و ڕووداودا، دوو ئافرەت و منداڵێک بەناوەکانی: وەزیر ئه‌حمه‌د عه‌لی لەدایکبووی ساڵی 1963 و نیگار قادر عه‌بدوڵڵا لەدایکبووی ساڵى 1985 و به‌ڵین وریا ساڵح، تەمەن دوو ساڵان، گیانیان لەدەست دا.
بەمەبەستی توێكاری، تەرمی قوربانییەکان ڕەوانەی بەشی پزیشکی دادوەری شارى کەلار کران و شۆفێری بارهەڵگرەکەش بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 24ی یاسای هاتووچۆ، بەند کرا.
به‌گوته‌ى ڕائید عه‌لى قه‌دوورى، سەرجەم قوربانییه‌کان ئەندامی یەک خێزانن و دانیشتووی شارى کفرین له گه‌رمیان.
bas news-
