سه‌رۆكی ئه‌نه‌كه‌سه: ڕێککەوتنی ڕژێم و پەیەدە گەڕانەوەیە بۆ خاڵی سفر
ماوه‌یه‌كه گفتوگۆی چڕ‌وپڕ له نێوان ڕژێمی سووریا و په‌یه‌ده‌دا بەڕێوه ده‌چن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ڕێككه‌وتنی كۆتایی له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی سووریا بۆ ڕۆژاوای كوردستان و بوونی په‌یه‌ده‌ش به به‌شێك له ڕژێمی سووریا، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وی توندی لایه‌نه كورده‌كانی لێ كه‌وتووەته‌وه.
سعوود مه‌لا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كورد له سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه)، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "پێشتریش ڕێككه‌وتن له نێوان ڕژێم و په‌یه‌ده هه‌بوو، ماوه‌یه‌ك بوو لێك دوور كه‌وتبوونه‌وه، به‌ڵام ئێستا ده‌زانن زۆر ناوچه له ده‌ستی كورد هه‌یه و ڕژێمی سووریا به هاوكاریی وڵاتانی هه‌رێمی ده‌یه‌وێت له كوردیان وه‌ربگرێته‌وه، بۆیه گفتوگۆیان ده‌ست پێ كردووه و ده‌یانه‌وێت ڕێككه‌وتن بكه‌ن و جارێكی دیكه ڕژێمی سووریا ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر ڕۆژاوای كوردستاندا فه‌ڕز بكاته‌وه و هیچ ده‌ستكه‌وتێك بۆ كورد نابێت و جارێكی دیكه بۆ سه‌رده‌می پێش شۆڕ‌ش ده‌گه‌ڕێنه‌وه (یەک گەل و یەک نیشتمان) كه ئه‌مه دروشمی ڕژێمی سووریایه، بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌كرێت گه‌ڕانه‌وه‌یە بۆ خاڵی سفر و له‌ده‌ستدانی هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆڕ‌شی سووریا."
سعوود مه‌لا گوتیشی: "ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی ده‌كرێت نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی لێی ئاگادار نین و ته‌نیا ڕژێم و هاوپه‌یمانه‌كانی خۆی لێی ئاگادارن، ئه‌مه‌ش به مانای ئه‌وه دێت كه جارێكی دیكه ڕۆژاوای كوردستان ڕاده‌ستی ڕژێمی سووریا ده‌كرێتەوە."
دەرباره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌نه‌كه‌سه مه‌لا گوتی: "ئێمه ده‌مانه‌وێت كێشه‌ی سووریا له ڕێگه‌ی ئاشتییەوە چاره بكرێت به سه‌رپه‌رشتیی نه‌توه‌یه‌كگرتووه‌كان و هاوپه‌یمانان و له ڕێگه‌ی جنێڤه‌وه بێت و مافی هه‌موو پێكهاته‌كان بدرێت، به‌تایبه‌ت كورد."
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كورد له سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) ڕاشیگه‌یاند: "ڕژێمی سووریا ڕازییه كه ئیداره‌ی خۆجێیی له ڕۆژاوای كوردستان هه‌بێت به مه‌رجێك خۆی ده‌سه‌ڵاتدار بێت، كه ئه‌مه له پێش شۆڕ‌شی سووریاش هه‌بووه، بۆیه هەرچی قوربانیی كورد كه بۆ مافی كورد داویه‌تی هه‌مووی به‌ئاوادا چووه."
kdp-
