کنیازی ئیبراهیم: کوردانی سۆڤییەتی پێشوو پاڵپشیتییەکی بەهێزی کوردستانن
ئەمڕۆ له پهیامێكدا بۆ كۆنفرانسی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی كۆمەڵە كوردییەكانی وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوو، سهرۆك بارزانی دهڵێت: "دەستخۆشی لە بەستنی كۆنفرانسی فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردییەكانی وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوو دەكەم و پێزانینم هەیە بۆ هەوڵی یەكە بە یەكەی ئێوەی ئازیز بۆ ڕێكخستن و یەكخستنی كاروبار و چالاكییەكانی كۆمەڵە كوردییەكان لەو وڵاتانە و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم".
کنیازی ئیبراهیم، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "کوردانی سۆڤییەت پاڵپشتییەکی بەهێزی کوردستانن و بوونەتە لۆبییەکی بەهێز بۆ پشتگیریی کەیسە تایبەتەکانی کوردستان."
گوتیشی: "ئەمڕۆ لە ڕووسیا کۆنفراسی نێودەوڵەتیی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی سۆڤییەتی پێشوو ئەنجام درا و کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستانەوە پشکدارییان کرد و چەندین کێشەی تایبەت بە کوردانی تاراوگە، بە تایبەت لە ڕووسیا باس کران."
هەر دەربارەی ئەم پرسە نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیا، دانەر ئەبووبەکر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "لە کۆنفراسەکەشدا چەندین ڕاسپاردە دەرکران و کوردانی هەموو دنیا پشکدارییان لەو کۆنفراسەدا کرد و ئەمەش بۆ خۆڕێکخستنی کوردانی تاراوگە و بڕیارە بۆ ڕێکخستنی کۆمەڵە کوردییەکانی ئەورووپاش هاوشێوەی کۆمەڵە کوردییەکان کۆنفرانسێک بەڕێوە بچێت."
kdp-
