لە خورماتوو حەشدی شەعبی بەبێ هۆ تەقە بەسەر هاووڵاتییان دەکات
محەمەد فایق، بەرپرسی پێشووی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە کاتژمێر 6:30 خولەکی ئێوارەی دوێنێ هەینی، رێککەوتی 3\8\2018، چەکدارانی میلیشیای حەشدی شەعبی، بەبێ هۆ، دەستڕێژی گولەیان کردە پشت شاخ، نزیک خوێڵێنەکەی خورماتوو.
بەرپرسی پێشووی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ئەوەشی خستووەتەڕوو کە کاتژمێر 2:00 نیوەشەوی رابردوو، 3 لەسەر 4\5\2018، لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە، دەستڕێژی گولە کراوەتە سەر گەڕەکی کۆماری کوردنشین، نزیک قوتابخانەی فەراهیدی، تائێستا ئەو کەسانە نەناسراوەتەوە.
باسنيوز
